مه‌زڵووم عه‌بدى وه‌رگرتنى پۆستى ره‌ت كردووه‌ته‌وه
شه‌رع دوو پێشنیارى عه‌بدى قبووڵ نه‌كردووه
ئاژانسێكى ئه‌ڵمانى: مه‌زڵووم له‌ژێر گوشاردایه
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ورده‌كاریى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێى بڵاو كرده‌وه كه له نێوان عه‌بدى و باراك و شه‌رع له دیمه‌شق به‌ڕێوه‌چوو. رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، "كۆبوونه‌وه‌كه پێنج سه‌عاتى خایاندووه، شه‌رع دوو داواكارى مه‌زڵووم عه‌بدى ره‌ت كردووه‌ته‌وه و له به‌رانبه‌ریشدا عه‌بدى پێشنیاره‌كانى ئه‌حمه‌د شه‌رعى ره‌ت كردووه‌ته‌وه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 20ى كانوونى دووه‌م، رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا ورده‌كاریى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێى بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه له نێوان مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى كاتى سووریا و تۆم باراك نێرده‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى سووریا به‌ڕێوه‌چووه.
له‌باره‌ی ماوه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى له‌وه كردووه، كۆبوونه‌وه‌كه پێنج سه‌عاتى خایاندووه، له كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ریه‌كه له ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكى سووریا و مورهه‌ف ئه‌بوقه‌سره وه‌زیرى به‌رگرى و ئه‌سعه‌د شه‌یبانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه و حوسێن سه‌لامه به‌شدار بوون. جیا له‌مه‌یش شاندى ئه‌مه‌ریكا ئاماده بووه، به سه‌رۆكایه‌تیى تۆم باراك و ئه‌مه جگه له شاندى هه‌سه‌ده به سه‌رۆكایه‌تى مه‌زڵووم عه‌بدى.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌زڵووم عه‌بدى پاشگه‌زبوونه‌وه‌ى خۆى له رێككه‌وتنه‌كه راگه‌یاندووه و ره‌تى كردووه‌ته‌وه پۆستى بریكارى وه‌زیرى به‌رگرى یان پارێزگارى حه‌سه‌كه قبووڵ بكات. دوو داواكارى له ئه‌حمه‌د شه‌رع هه‌بووه، یه‌كه‌میان پارێزگاى حه‌سه‌كه به‌ده‌ست هه‌سه‌ده‌وه بمێنێته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنى هه‌ر رێككه‌وتنێك. دووه‌م پێنج رۆژ مۆڵه‌تى پێ بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى هه‌سه‌ده بكات. كه‌چى شه‌رع هه‌ردوو داوكارى ره‌ت كردووه‌ته‌وه و دووپاتى كردووه‌ته‌وه ده‌ستبه‌جێ وه‌ڵامى ده‌وێ. جیا له‌وه‌یش ئه‌حمه‌د شه‌رع به مه‌زڵوومى راگه‌یاندووه، "لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه به‌وه‌ى مه‌زڵووم عه‌بدى له رێككه‌وتن كشاوه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تى سووریا به‌هێز دۆسیه‌ى حه‌سه‌كه یه‌كلا ده‌كاته‌وه".
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاماژه‌ى به زانیارییه‌ك كردووه كه له‌لایه‌ن ئاژانسى ئه‌ڵمانى بڵاو كراوه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، "عه‌بدى دوودڵ بووه له رێككه‌وتنه‌كه به‌هۆى گوشاره‌كانى سه‌ركردایه‌تى پارتى كرێكارانى كوردستان كه بۆ ئه‌وه بووه له رێككه‌وتنه‌كه پاشگه‌ز ببێته‌وه".