وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له نووسینێكیدا له رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"، هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت، " ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌رمان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌ست پێ بكات، ئه‌مجاره وه‌ڵاممان زۆر توند ده‌بێت و شه‌ڕ ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه".
پێگه‌ی
"عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 21ی كانوونی دووه‌م، به‌شێك له نووسینه‌كه‌ی عه‌باس عێراقچیی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی بڵاو كرده‌وه كه له رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستیریت جۆرناڵ" بڵاو كراوه‌ته‌وه، تێیدا عێراقچی هه‌ڕه‌شه‌ی توند له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و پێی ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره بگاته ئاستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه، ئه‌وكات وه‌ڵاممان زۆر توند ده‌بێت و شه‌ڕ ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران زیاتر نووسیویه‌تی، ماوه‌ی 72 سه‌عاتی رابردوو پشێوییه‌كانی ئێران زۆر توند بووه، بۆیه گله‌یی ده‌خاته ئه‌ستۆی خۆپێشانده‌رانی چه‌كدار كه به‌هۆیانه‌وه توندوتیژیی زیاتر بووه.
عێراقچی جه‌نگی 12 رۆژه‌ی ئیسرائیلی به‌رانبه‌ر به وڵاته‌كه‌ی له مانگی یۆنیۆی رابردوو به‌بیر هێنایه‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌وكات ئێران هه‌وڵی زۆری دا ددان به‌خۆیدا بگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جارێكی تر هێرش بكرێته سه‌رمان، ئه‌وكات هێزه سه‌ربازییه‌كانمان به هه‌موو توانایانه‌وه وه‌ڵامی زۆر توندیان ده‌بێت.
ئه‌وه‌یش ده‌ڵێ كه ئه‌وه‌ی ده‌یڵێم هه‌ڕه‌شه نییه، به‌ڵكو واقیعێكه و به روونی ده‌یگه‌یه‌نم، چونكه من وه‌ك دیپلۆماسی و هاوكات جه‌نگاوه‌رێكی كۆنی وڵاته‌كه‌ی خۆم، به ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێم ئه‌مجاره رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران زۆر توند ده‌بێت و ماوه‌یه‌كی زۆریش ده‌كێشێت، زۆر زیاتر له‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌یه‌وێ بۆ كۆشكی سپی به ئاسایی باسی بكات.
دواتریش دووپاتی كردووه‌ته‌وه، "ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌ر ئێران، ئه‌وكات شه‌ڕ ته‌واوی ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه، به‌جۆرێك كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كه‌سانی ئاساییش له ته‌واوی دنیادا ده‌بێت".