پلانى هێرشى سووریا بۆ سه‌ر كورد له پاریس دانراوه
به‌رپرسانى سووریا له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه به ئه‌نقه‌ست گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده وه‌ستاند
كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سوورى و ئه‌مه‌ریكى و ئیسرائیلى له پاریس به‌ڕێوه‌چووه.
سووریا داواى له ئیسرائیل كردووه پشت له كورد بكات.
به‌رپرسێكى ئیسرائیل: سووریا درۆ ده‌كات ئێمه ره‌زامه‌ندیمان نه‌داوه هێرش بكرێته سه‌ر كورد.
تۆم باراك به مه‌زڵووم عه‌بدى گوتووه: ئێسته به‌رژه‌وه‌ندیى ئێمه له‌گه‌ڵ شه‌رعه نه‌ك ئێوه.
ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندیى له‌سه‌ر هێرشه‌كه داوه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى هاووڵاتییانى كورد نه‌كرێنه ئامانج.
ئاژانسى رۆیته‌رز له نۆ سه‌رچاوه‌ى به‌رپرسه‌وه ورده‌كاریى پلانه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا و توركیا و سووریا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، پلانه‌كه له دواى چوارى ئه‌م مانگه ده‌ستى پێ كردووه، ورده‌كاریى پلانه‌كه‌یش له پاریس دانراوه، ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندیى داوه هێرش بكرێته سه‌ر رۆژئاواى كوردستان به‌و مه‌رجه‌ی پارێزگارى له خه‌ڵكى سڤیل بكرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 22ى كانوونى دووه‌م، ئاژانسى
رۆیته‌رز راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، ناونیشانه‌كه‌ى ئه‌و پرسیاره‌یه: چۆن شه‌رع ده‌سه‌ڵاتى له ناوچه كوردییه‌كان وه‌رگرتووه و ئه‌مه‌ریكایش وه‌ك لایه‌نگرى مایه‌وه؟. چه‌ندان جار له راپۆرته‌كه‌دا رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، له به‌رپرسانى باڵاى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و چه‌ندان وڵاتى تر، زانیارییه‌كانى وه‌رگرتووه و چیرۆكه‌كه‌یش به‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا له ناكاو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده ده‌وه‌ستێنێ كه له دیمه‌شق به‌ڕێوه ده‌چوو له‌باره‌ى رێكخستنى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و سوپاى سووریا.
كۆبوونه‌وه‌كه له چوارى ئه‌م مانگه بووه، رۆژى دواتر شاندێكى باڵاى سووریا سه‌ردانى پاریس‌یان كردووه و له‌وێ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كۆبوونه‌ته‌وه به به‌شداریى ئه‌مه‌ریكا، له‌وێ به به‌رپرسانى ئیسرائیلیان راگه‌یاندووه ئه‌وان هانى كوردان ده‌ده‌ن كه خۆیان له رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق دوابخه‌ن. هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یش سووریا پێشنیارى كردووه هێرش بكاته سه‌ر ناوچه‌كه كوردییه‌كان و كه‌س ناڕه‌زایى ده‌رنه‌بڕیوه. كه‌چى باڵوێزى ئیسرائیل له ئه‌مه‌ریكا كه له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدار بووه، ئه‌مه‌ى به "درۆ" وه‌سف كردووه و ره‌تى كردووه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ى ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هێرشه‌كه دابێت.
هه‌ر له‌و كاته‌دا توركیا پێوه‌ندیى به سووریا كردووه و پێى راگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا ره‌زامه‌ندیى داوه هێرشه‌كه بكرێت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى خه‌ڵكى سڤیل نه‌كرێنه ئامانج. رۆیته‌رز باس له‌وه‌یش ده‌كات كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌ى تر له عێراق و دیمه‌شق و پاریس به‌ڕێوه‌چووه.
له یه‌كێك له كۆبوونه‌وه‌كان تۆم باراك نێرده‌ى تایبه‌تى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى سووریا، به راشكاوى به مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى سووریاى دیمو‌كراتى راگه‌یاندووه، چیتر به‌رژه‌وه‌ندیى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌و نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ شه‌رعه. له‌و كاته‌یشدا ئه‌مه‌ریكا چه‌ند نیشانه‌یه‌ك به هه‌سه‌ده ده‌دات كه هێزه‌كانیان بكێشنه‌وه.