رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید وتارێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، "له هێرشه‌كانى سه‌ر كورد له سووریا ده‌ركه‌وت، وێڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌وان به‌سه‌ر چه‌ندان وڵات دابه‌ش كراون، به‌ڵام یه‌كگرتووییان قووڵه و ئه‌مه‌یش له خۆپێشاندانه‌كان ده‌ركه‌وت".
رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید وتارێكى له‌سه‌ر دۆخى سووریا بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا باس له هێرشه‌كانى سه‌ر به حكوومه‌تى دیمه‌شق ده‌كرێت بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان. وتاره‌كه له‌لایه‌ن عه‌لى عه‌بدوڵا ناسراوه كه نووسه‌رێكى به ره‌چه‌ڵه‌ك سوورییه. له‌ڕووى نه‌ته‌وه‌یى و پێكهاته‌كانه‌وه وتاره‌كه له‌سه‌ر دوو خاڵ وه‌ستاوه، یه‌كه‌میان قووڵایى یه‌كگرتوویى كورده، دووه‌میش پێوه‌ندیى پێكهاته‌كانى سووریایه كه هاوخه‌مى یه‌كترن.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه، "له ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان كه له ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسوود له حه‌له‌ب ده‌ستى پێ كرد، قووڵایى یه‌كگرتوویى كورد ده‌ركه‌وت، ئه‌وان هه‌رچه‌نده به‌سه‌ر چه‌ندان ده‌وڵه‌ته‌وه دابه‌ش كراون، به‌ڵام یه‌كگرتوون". به‌ڵگه‌ى نووسه‌ر ئه‌وه‌یه خۆپێشاندان له دژى هێزه‌كانى دیمه‌شق له چه‌ندان وڵات ئه‌نجام دراوه، له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و له شاره‌كانى توركیایش. هه‌روه‌ها وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك پێشانگه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى سووریا ره‌ت كراوه‌ته‌وه، جیا له‌مه‌یش كه‌ناڵى شه‌مس دیمانه‌یه‌كى ئه‌حمه‌دى شه‌رعى بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه كه پێشتر ئه‌نجام درابوو.
خاڵى دووه‌م به‌گوێره‌ى لێكدانه‌وه‌ى وتاره‌كه‌ى رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئه‌وه‌یه، دۆسیه‌ى پێكهاته‌كانى كه‌نارى سووریا و سوه‌یدا و باكورى و رۆژهه‌ڵاتى سووریا "رۆژئاواى كوردستان" پێوه‌ندییان به یه‌كه‌وه هه‌یه و له‌گه‌ڵ یه‌كتر هاوسۆزن، چونكه غه‌زال غه‌زال سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئیسلامى عه‌له‌وى و شێخ حیكمه‌ت هیجرى پیاوى رۆحى درووزه‌كان، به جیا دوو به‌یاننامه‌یان له‌سه‌ر كورد ده‌ركردووه، هێرشه‌كانى سه‌ر رۆژئاواى كوردستانیان به "توندوتیژى و تیرۆر" وه‌سف كردووه و داوایان كردووه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵوێست بۆ پاراستنى كورد هه‌بێت.