تۆم باراك نێردەی ئەمەریكا بۆ سووریا دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد راگەیەنراوێكی بڵاو كردووەتەوە و دەڵێ، ئەمەریكا پشتیوانی بەهێز و پابەندبوونی خۆی دووپات كردەوە بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی یەكگرتنەوە كە لە رێككەوتننامەی 18ی كانوونی دووەمی نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات و حكوومەتی سووریادا ئاماژەی پێ كراوە.
تۆم باراك وای نووسیوە، ئەمڕۆ خۆشحاڵ بووین بە دیداری جەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد. ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پشتیوانی بەهێز و پابەندبوونی خۆی دووپات كردەوە بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی یەكگرتنەوە كە لە رێككەوتننامەی 18ی كانوونی دووەمی نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات و حكوومەتی سووریادا ئاماژەی پێ كراوە.
" هەموو لایەنەكان هاوڕا بوون كە یەكەم هەنگاوی بنەڕەتی بریتییە لە پابەندبوونی تەواو بە ئاگربەستی ئێستە، لە هەمان كاتدا بە شێوەیەكی بەكۆمەڵ رێكارەكانی متمانەسازی لە هەموو لایەكەوە دەستنیشان دەكەین و جێبەجێیان دەكەین بۆ چەسپاندنی متمانە و سەقامگیرییەكی بەردەوام" تۆم باراك وای نووسیوە.