فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق له وتارێكدا كه به بۆنه‌ى رۆژى دادگای عێراقى نووسیویه‌تى، "هه‌موو ئه‌و تیرۆریسته گیراوانه‌ى ناو سووریا له عێراق دادگایى ده‌كه‌ین و ئه‌مه‌یش هێنانه‌دى دادپه‌روه‌رییه بۆ قوربانیانى تیرۆر".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى كانوونى دووه‌م، كه هاوكات رۆژى دادگاى عێراقییه
فایه‌ق زێدان وتارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا دووپاتى ده‌كاته‌وه دادگاى عێراق ئاماده‌ییه هه‌موو تیرۆریسته گیراوه‌كانى سووریا دادگایى بكات. له وتاره‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى هاتووه، "له كاتێكدا هه‌ندێك له ده‌وڵه‌تانى جیهان ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى خۆیان وه‌ربگرنه‌وه كه تاوانى تیرۆریان كردووه، دادگاى عێراقى دووپاتى ده‌كاته‌وه به ته‌واوى ئاماده‌یه بۆ دادگاى ئه‌و تیرۆریستانه‌ى له گرتووخانه‌كانى ناو سووریا‌ن".
فایه‌ق زێدان دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوێرى دادگاى عێراقى و رۆڵى سه‌ره‌كى ئه‌و دادگایه له هێنانه‌دى دادپه‌روه‌رى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه بوونه قوربانى تیرۆر.
له ته‌وه‌رێكى تر‌ى وتاره‌كه‌ى فایه‌ق زێدان دووپات له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیى ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كاته‌وه و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر له ماوه‌ى رابردوو هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر كاروبارى سیاسى هه‌بووه، ئه‌مه بۆ ده‌ستوه‌ردان نه‌بووه، زێدان ده‌ڵێ، "به‌شداربوونى دادوه‌رى ئه‌رێنییه له چاره‌سه‌رى ناكۆكییه سیاسیه‌كان ئه‌مه ده‌ستوه‌ردان نییه له سیاسه‌ت، به‌ڵكو رێگرتنه له‌وه‌ى پێشێلكارى ده‌ستوور نه‌كرێت"