هه‌واڵگریى سوپاى پاسدارانى ئێران له راگه‌ینراوێكدا خۆپیشاندانه‌كانى ئێران به كارى تێكده‌رانه وه‌سف ده‌كات و ده‌شڵێ، "10 ده‌زگاى هه‌واڵگرى دوژمن له ناوخۆى ئێران كار ده‌كه‌ن".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى كانوونى دووه‌م، هه‌واڵگریى سوپاى پاسدارانى ئێران له
راگه‌ینراوێكدا باس له چالاكییه‌كانى ده‌كات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه به "ئاژاوه‌گێرى و دوژمنكارى و تیرۆر" ناوى ده‌بات.
هه‌واڵگریى پاسداران باسى له‌وه كردووه، دواى جه‌نگى 12 رۆژه‌ى هاوینى رابردوو، 10 ده‌زگاى هه‌واڵگرى دوژمن له‌ناو ئێران كار ده‌كات و ئێرانیش توانیویه‌تى به‌ره‌نگارى ببێته‌وه له‌وانه 735 كه‌س به تۆمه‌تى سیخوڕ‌ى گیراون، 11 هه‌زار كه‌س له‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه رووبه‌ڕووى مه‌ترسى ده‌بنه‌وه. ئه‌و چین و توێژانه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه رووبه‌ڕووى مه‌ترسى ده‌بنه‌وه. هه‌روه‌ها 743 پارچه چه‌ك ده‌ستیان به‌سه‌ر گیراوه.
سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌م مانگه‌یش هه‌واڵگرى سوپاى پاسداران ده‌ڵێ، "به‌شێك بووه له هێرشه‌ى تیرۆریستى كه له پلانى ئه‌مه‌ریكا و جووه‌كان بووه، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى شوناسى ئێران و یه‌كێتى جوگرافیاكه‌ى".