ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاوى كرده‌وه واشنتن به سزادان هه‌ڕه‌شه‌ى له‌سه‌ركرده سیاسییه‌كانى عێراق كردووه، به‌وه‌ى نابێت هیچ ملیشیایهكى ئێران له حكوومه‌تى داهاتوو به‌شدار بن. ئاژانسه‌كه ده‌شڵێ، "ئه‌گه‌رى هه‌یه سزاكا داهاتى نه‌وتیش بگرێته‌وه كه عێراق له بانكێكى نیویۆرك وه‌رى ده‌گرێت".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى كانوونى دووه‌م، چوار سه‌رچاوه به ئاژانسى رۆیته‌رزیان راگه‌یاندووه، واشنتن هه‌ڕه‌شه‌ى له سه‌ركرده سیاسییه‌كانى عێراق كردووه به‌وه‌ى سزا ده‌خاته سه‌ر ده‌وڵه‌تى عێراق ئه‌گه‌رهاتوو میلیشیایه‌كى سه‌ربه ئێران له حكوومه‌تى داهاتوو به‌شدار بن.
رۆیته‌رز باس له‌وه‌یش ده‌كات ئه‌گه‌رى هه‌یه سزاكان بۆ سه‌ر داهاتى نه‌وتیش بێت كه ده‌وڵه‌تى عێراق له رێگه‌ى بانكى یه‌ده‌گى فیدڕاڵى ئه‌مه‌ریكا له نیویۆرك وه‌رى ده‌گرێت.
پێشتر به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان جار دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، نابێت حكوومه‌تى نوێى عێراق میلیشیاكانى تێدا به‌شدار بێت. دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر مارك ساڤایا نێرده‌ى تره‌مپ بۆ كاروبارى عێراق بڵاوى كرده‌وه، بێ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵێ پرۆسه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى میلیشیاكان سه‌رناگرێت، دوێنیش رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوى كرده‌وه كه داوا له به‌رپرسانى عێراق كراوه پاره دزراوه‌كان بۆ ده‌وڵه‌ت بگێڕنه‌وه.