وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر نۆ كه‌شتى نه‌وتى سه‌ر به ئێران و چه‌ندان كه‌س و كۆمپانیا سه‌پاند كه خاوه‌ندارێتى كه‌شتییه‌كان ده‌كه‌ن، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌وتى ئێران به قاچاخ ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مریكا له راگه‌ینراوێكدا ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى كانوونى دووه‌م، ئاشكراى ده‌كات به بڕیارى 13902 كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاندووه، له‌وانه نۆ كه‌شتى سێبه‌رن له‌گه‌ڵ خاوه‌ن و ئه‌و كۆمپانیانه‌ى به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن، چونكه نه‌وتى ئێران به قاچاخ ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى ئێران ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا له راگه‌ینراوه‌كه ده‌ڵێ، "ئه‌و كه‌شتیانه به سه‌تان ملیۆن دۆلار نه‌وتى ئێرانیان فڕۆشتووه و ئه‌و داهاته كه مافى گه‌لى ئێران بۆ تیرۆریستانى ناوچه‌كه و پرۆگرامى چه‌ك و ده‌زگاكانى ئاسایش خه‌رج ده‌كرێت".
راگه‌ینراوى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ى به لێدوانێكى سكۆت بیسنت وه‌زیرى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا كردووه كه ده‌ڵێ، "ده‌سه‌ڵاتى ئێران سه‌رقاڵه ئابوورى خۆى ده‌ڕووخێنێ، بڕیارى تاران بۆ پشتوانى تیرۆر له‌سه‌رحیسابى گه‌له‌كه‌ى وایكردووه دراوى ئێرانى و بارودۆخى بژێوى دابڕووخێت، سزاكانى ئه‌مڕۆ ئه‌و ره‌گه‌زه گرنگه ده‌كه‌نه ئامانج كه وا ده‌كات پاره‌كه بۆ سه‌ركوتكردنه‌ى گه‌لى ئێران به‌كاربهێنرێت".