په‌رله‌مانى عێراق دوا لیستى كاندیدانى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى بڵاوكرده‌وه كه له 19 كاندید پێكهاتوون، به ناوى ئه‌و چوار كاندیده‌وه كه له‌لایه‌ن دادگاى فیدراڵى عێراقه‌وه قبووڵ كراون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى كانوونى دووه‌م، په‌رله‌مانى عێراق لیستى ناوى كاندیدانى پۆستى سه‌رۆك كۆمارى بڵاوكرده‌وه. په‌رله‌مان له راگه‌ینراوێكدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و چوار ناوه‌یشى زیاد كردووه كه له‌لایه‌ن دادگاى فیدراڵییه‌وه قبووڵ كراون. به‌مه‌یش لیستى كۆتایى ده‌بێته 19 كاندید و ده‌بێت تا كۆتایى ئه‌م مانگه یه‌كێكیان كاندید بكرێت.
به‌گوێره‌ى ته‌وافووقى سیاسى پێكهاته‌كانى عێراق كه له دواى 2003 وه پێڕه‌و ده‌كرێت، پۆستى سه‌رۆك كۆمار بۆ كورده، له ساڵانى رابردوویش ئه‌و پۆسته بۆ یه‌كێتى بووه، به‌ڵام پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پێداگریى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى پێداچوونه‌وه بۆ شێوازى پێدانى پۆسته‌كه بكرێت.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌ر یه‌كه له نه‌وزاد هادى و فوئاد حوسێنى كاندید كردووه، یه‌كێتیش نزار ئامێدى بۆ پۆسته‌كه كاندید كردووه.
لیستى ناوه‌كان:
1. شوان حویز فریق نامق
2. أحمد عبد الله توفیق أحمد
3. حسین طه حسن محمد سنجاری
4. نجم ا‌لدین عبد الكریم حمه كریم نصر الله
5. اسو فریدون علی
6. سامان علی إسماعیل شالی
7. صباح صالح سعید
8. عبد الله محمد علی ظاهر العلیاوی
9. عبد اللطیف محمد جمال رشید شیخ محمد
10. إقبال عبد الله أمین حلیوی
11. نزار محمد سعید محمد كنجی
12. سردار عبد الله محمود تایمز
13. فۆاد محمد حسین بكی
14. مثنى أمین نادر
15. نوزاد هادی مولود
16. خالد صدیق عزیز محمد
17. ازاد مجید حسن
18. رافع عبد الله حمید موسى