ماڵپه‌ڕى ئه‌لمۆنیتۆرى ئه‌مه‌ریكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئاگربه‌ستى نێوان هه‌سه‌ده و هێزه‌كانى دیمه‌شق درێژ ده‌كرێته‌وه و تا ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه تۆم باراك نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانى دیمه‌شق ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى كانوونى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى ئه‌ڵمۆنیتۆر ئاشكراى كردووه، ئاگربه‌ستى نێوان هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات "هه‌سه‌ده" و هێزه‌كانى سه‌ربه دیمه‌شق بۆ ماوه‌یه‌كى تر درێژ ده‌كرێته‌وه كه خۆى بۆ چوار رۆژ بوو. ماڵپه‌ڕه‌كه باسى ئه‌وه‌ى كردووه تا ئه‌و كاته‌ى تۆم باراك سه‌ردانى دیمه‌شق ده‌كات.
سه‌باره‌ت به ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى تۆم باراكیش بۆ دیمه‌شق ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێ، "ئه‌و ناوانه به دیمه‌شق ده‌دات كه بۆ پۆسته سه‌ربازى و مه‌ده‌نییه‌كان له‌لایه‌ن مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى دوێنێى هه‌ولێر به تۆم باراك دراون".