ئاژانسى دۆیچه ڤیڵه‌ى ئه‌ڵمانى راپۆرتێكى له‌سه‌ر ترێندى كه‌زى كچانى كورد بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، "له‌لاى كورد كه‌زى سیمبولێكه پێوه‌یسته به خاك و ره‌چه‌ڵه‌كه‌وه، بڕینى به زۆرملێ به ده‌ستدرێژيى وسه‌رشۆڕيى ده‌زانرێت و بۆیه كورد قبووڵى ناكه‌ن".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى كانوونى دووه‌م، كه‌ناڵى دۆیچه ڤیله
"DW"ى ئه‌ڵمانى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه به ناوى "ترێندى كه‌زى كچانى كورد تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى ته‌نیووته‌وه، چیرۆكه‌كه‌ى چییه؟" ئاژانسه‌كه ورده‌كارى چیرۆكه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه چۆن چه‌كدارێكى توندڕه‌و كزییه‌كى به ده‌سته‌وه گرتووه و گوتویه‌تى، "ئه‌وه هی شه‌ڕڤانێكى كورده" ئه‌مه كچان و ته‌واوى كوردى تووڕه كردووه بۆیه له عێراق و سووریا و ئێران و توركیا و ته‌نانه‌ت وڵاتانى تری عه‌ره‌بى و بیانیش ترێندى كه‌زى ده‌ستى پێ كردووه و ئێسته‌یش به‌رده‌وامه به ناوى "كه‌زییه‌ك ده‌بڕن، هه‌زارى تر ده‌هۆنینه‌وه".
له راپۆرته‌كه هاتووه، "له كولتوورى كورد كه‌زى سیمبولێكه پێوه‌یسته به خاك و ره‌چه‌ڵه‌كه‌وه، ئه‌گه‌ر خۆویستانه كه‌سێك كه‌زى خۆى ببڕێت ئه‌وا نیشانه‌ى خه‌م و تووڕه‌ییه، به‌ڵام بڕینى زۆرملێ له‌لاى كه‌سانى تر به هه‌تككردنى مێینه و له‌ناوبردنى به‌پیتییه" هه‌ر له راپۆرته‌كه هاتووه، "له داستانى قه‌ڵاى دمدم كه له سه‌ده‌ى حه‌ڤده‌م بووه، كه‌زى وه‌ك به‌شێك له وه‌سفى كچه جه‌نگاوه‌ر و ژنانى ناو قه‌ڵاكه هاتووه، سیبمولى به‌رگرى و كه‌رامه‌ته، بۆیه بڕینیشى ناچاركردن و ملكه‌چ كردنه، بۆیه كچانى كورد ئه‌مه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه".