دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دۆسیه‌یه‌كى كرده‌وه بۆ دادگاییكردنى كۆمه‌ڵێك كۆمپانیاى تایبه‌ت به ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى له عێراق به ملیۆنان دۆلار هاوكاریى تیرۆریان كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ى كانوونى دووه‌م، ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دۆسیه‌یه‌كى كردووه‌ته‌وه، بۆ تۆمه‌تباركردنى كۆمه‌ڵێك كۆمپانیاى جیهانى كه له بوارى ده‌رمان و پێداویستى پزیشكى كار ده‌كه‌ن، تۆمه‌ته‌كه‌یش ئه‌وه‌یه به ملیۆنان دۆلاریان له تیرۆر خه‌رج كردووه.
تۆمه‌تى زه‌ق ئه‌وه‌یه ئه‌وان هۆكار بوون له كوشتنى سه‌تان كه‌س له ئه‌مه‌ریكییه‌كانى عێراق به سڤیل و سه‌ربازه‌وه.
لیژنه‌یه‌ك كه له سێ دادوه‌ر پێكهاتووه دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، به‌ڵگه‌ى پێویست هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كۆمپانیانه سزا بدرێن. كۆمپانیاكانیش بریتین له ئیسترازینكا و فایزه‌ر، جى ئه‌ى هیلس كیر و چه‌ندانى تر.