جۆرجیا میلۆنى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا راى گه‌یاند، ده‌ستوورى وڵاته‌كه‌ى رێگه نادات له ئه‌نجوومه‌نى ئاشتى ببێته ئه‌ندام كه تره‌مپ سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات. به‌ڵێنیش ده‌دات ئه‌گه‌ر تره‌مپ شه‌ڕى ئۆكراینا راى بگرێت، ئه‌وا بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى كاندیدى ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ى كانوونى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى
یۆرۆنیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، میلۆنى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیتاڵیا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى راى گه‌یاند، ده‌ستوورى ئیتاڵیا رێگه نادات ئیتاڵیا ببێته ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نى ئاشتى كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، تایبه‌ته به غه‌زه و ئاشتى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
میلۆنى باسى له‌وه كردووه كه له ده‌ستووردا هاتووه، ئیتاڵیا نابێته ئه‌ندامى رێكخراوێكى نێده‌وڵه‌تى كه یه‌ك وڵات یان یه‌ك سه‌رۆكى بیانى به ته‌نیا سه‌رۆكایه‌تى بكات. جیا له‌وه‌یش میلۆنى به‌ڵێن به دۆناڵد تره‌مپ ده‌دات ئه‌گه‌ر شه‌ڕى ئۆكراینا رابگرێت، ئه‌وا بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى جارێكى تر كاندیدى ده‌كات.