به‌رپرسێكی هێزی ده‌ریاوانیی ئه‌مه‌ریكی رای گه‌یاند، كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "ی‌و ئێس ئێس ئیبراهام لیكۆڵن" و سێ كه‌شتیی تری ئه‌مه‌ریكی، گه‌یشتوونه‌ته ده‌ریای هیندی و به‌ره‌و كه‌نداو به‌ڕێوه‌ن.
پێگه‌ی "شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ی كانوونی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رۆژنامه‌ی
"تایمز ئۆف ئیسرائیل" له‌سه‌ر زاری به‌رپرسه هێزه ده‌ریاوانییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه‌شتیی لینكۆڵن ده‌ریای چینی جێهێشتووه و به‌ره‌و كه‌نداو به‌ڕێوه‌یه، له‌وێ له‌گه‌ڵ سێ كه‌شتییه وێرانكه‌ره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا یه‌كتر ده‌گرنه‌وه.
ئه‌وه له كاتێكدایه به‌پێی ئه‌وه هه‌ڕه‌شانه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له ئێرانی كردووه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی توندوتیژیی ئێران به‌رانبه‌ر به خۆپێشانده‌رانی وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت، رووبه‌ڕووی لێدانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا كه‌شتییه فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كانی له ئۆقیانووسی هێمن به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گواستبووه‌وه، هه‌روه‌ها كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئیبراهام لیكۆڵنی له ساڵی 2024ی بۆ رۆژهه‌ڵات جووڵه پێ كردبوو.