فوئاد حوسێن: نابێت عێراق به ته‌نیا ئه‌ركى دارایى دۆسیه‌ى تیرۆریستان له ئه‌ستۆ بگرێت
د. فوئاد حوسێن
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ كایا كالاس به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌وروپا دووپاتى كرده‌وه، ده‌بێت ئه‌وروپا رۆڵى هه‌بێت له دانوستاندنى هه‌سه‌ده و سووریا. له‌باره‌ی دۆسیه‌ى تیرۆریستانى داعش‌یش فوئاد حوسێن به كالاسى راگه‌یاندووه، "نابێت عێراق به ته‌نیا ئه‌ركى دارایى و ته‌ناهى دۆسیه‌ى گیراوانى داعش له ئه‌ستۆ بگرێت".
ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ى كانوونى دووه‌م، فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ كالا كالاس به‌رپرسى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى یه‌كێتیى ئه‌ورپا، گفتوگۆى له‌سه‌ر دۆسیه‌ى گواستنه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعشى كرد كه له گرتووخانه‌كانى سووریا بۆ عێراق ره‌وانه كراون.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، هه‌ردوو به‌رپرس باسى دۆخى سووریایان كردووه و دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، گرنگه ئه‌وروپا پشتیوانیى گفتوگۆى هه‌سه‌ده و حكوومه‌تى سووریا بكات به ئامانجى گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكى روون.
له پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه باسى دۆسیه‌ى گواستنه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش كراوه بۆ عێراق، فوئاد حوسێن دووپاتى كردووه‌ته‌وه، نابێت عێراق به ته‌نیا ئه‌ركى دارایى و ته‌ناهى تیرۆریستانى داعش له ئه‌ستۆ بگرێت.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا به هۆى هێرشه‌كانى میلیشیاكانى دیمه‌شق بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان، 150 تیرۆریست له گرتووخانه‌كانى سووریا بۆ عێراق گوێزرانه‌وه. فایه‌ق زێدان سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له عێراق باسى له‌وه كرد، عێراق ئاماده‌یه دادگایى هه‌موویان بكات. ماكرۆنیش به‌ڵێنى به سوودانى دا هاوكارى دارایى و ته‌كنیكى به عێراق بدات، له به‌رانبه‌ر دۆسیه‌ى تیرۆریستانى داعش.