وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له به‌رانبه‌ر بڕیارێكى وه‌زاره‌تى دارایى عێراقدا، ئه‌مڕۆ چه‌ندان زانكۆى عێراق بایكۆتى ده‌وامیان كرد و هه‌ندێك له زانكۆكان كه ده‌بووایه تاقیكردنه‌وه‌یان تێدا به‌ڕێوه بچێت، تاقیكردنه‌وه‌كانیان دواخست.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ى كانوونى دووه‌م، چه‌ندان زانكۆى عێراق بایكۆتى ده‌وامیان راگه‌یاند. ئه‌مه‌یش وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له به‌رانبه‌ر بڕیارێكى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق كه بۆ نه‌هێشتنى ده‌رماڵه‌ى راژه‌ى زانكۆ دراوه، بڕیاره‌كه‌یش ته‌واوى فه‌رمانبه‌رانى خوێندنى باڵا ده‌گرێته‌وه، ته‌نیا ئه‌وانه‌ى نه‌بێت وانه ده‌ڵێنه‌وه.
مابڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوز بڵاوى كرده‌وه، ئه‌مڕۆ ده‌بووایه تاقیكردنه‌وه له زانكۆى به‌سره به‌ڕێوه بچێت، كه‌چى بڕیارى دواخستنى درا، هه‌روه‌ها چه‌ندان كۆلیژ و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى زانكۆ ده‌وامیان وه‌ستاندووه.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه عێراقییه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌و مامۆستایانه‌ى گردبوونه‌وه‌یان كردووه، گوتوویانه ده‌رماڵه‌ى زانكۆ پاره‌یه‌ك نییه بۆ خۆشگوزه‌رانى درابێت، به‌ڵكو به‌شێكه له مووچه‌ى سه‌ره‌كى، چونكه له پاداشتى ماندووبوونى خوێندن و توێژینه‌وه‌ى زانستى وه‌رده‌گیرێت.
زۆر له قوتابیانى خوێندنى باڵا داوایان له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و حكوومه‌ت كردووه، چاره‌سه‌رییه‌كى خێرا بۆ ئه‌و دۆخه بدۆزێته‌وه، پارێزگارى له مافى مامۆستایان بكات. سه‌رچاوه‌كانیش دووپاتیان كردووه‌ته‌وه له رۆژانى داهاتوودا بایكۆتى زانكۆكه‌كان فراوانتر ده‌بێت.