دادگاى توركیا داوایه‌كى ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو سه‌رۆكى پێشووى شاره‌وانیى ئیستانبوڵ ره‌ت ده‌كاته‌وه كه تانه‌ى له بڕیارى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى بڕوانامه زانكۆییه‌كه‌ى دابوو. ئه‌مه‌یش به هه‌نگاوێك داده‌نرێت بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ئیمامئۆغڵو له پێشبڕكێى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تیى توركیا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ى كانوونى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى
میدڵ ئیست ئۆنلاین بڵاوى كرده‌وه، دادگاى توركی داوایه‌كى ره‌ت كردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو به‌رز كراوه‌ته‌وه و تێیدا تانه له‌و بڕیاره ده‌دات كه بڕوانامه‌كه‌ى پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه. ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه داوه ئه‌و بڕیاره‌ى دادگاى توركیا، له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌ى ئیمامئۆغڵو "جه‌هه‌په" وه‌ك بڕیارێكى سیاسى وه‌سف ده‌كرێت، به هه‌نگاوێك داده‌نرێت بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ئیمامئۆغڵو له پێشبڕكێى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى توركیا كه له 2028 به‌ڕێوه ده‌چێت.
پارتى گه‌لى كۆمارى "جه‌هه‌په" له‌باره‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌ڵێ، "ئه‌مه كوشتنێكى سیاسییه له‌سه‌ر سه‌كۆى دادگا ده‌كرێت". دووپاتیشى ده‌كاته‌وه به كارهێنانى دامه‌زراوه ئه‌كادیمییه‌كان و دادگاكان بۆ دوورخستنه‌وه‌ى ركابه‌ره‌كان، پاشه‌كشه‌یه‌كى تونده له پێوه‌ره‌كانى دیموكراسیى توركیا.
ئیمامئۆغڵو به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى له مانگى ئادارى ساڵى رابردووه‌وه گیراوه و حزبه‌كه‌ى بڕیارى گرتنه‌كه و تۆمه‌ته‌كه‌یش به سیاسى ده‌زانن.