راوێژكارێكى حكوومه‌تى عێراق لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى حوڕه داوه و ئاشكراى ده‌كات، كۆده‌نگییه‌ك له‌ناو لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق هه‌یه بۆ چه‌كدانانى میلیشیاكانى عێراق، چونكه د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن پابه‌ند نه‌بوون به داواكارییه‌كانى تره‌مپ مه‌ترسیداره.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ى كانوونى دووه‌م، راوێژكارێكى حكوومه‌تى عێراق لێدوانى بۆ ماڵپه‌ڕى
حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكا داوه و باسى له‌وه كردووه، له عێراق كۆده‌نگییه‌ك له‌ناو لایه‌نه سیاسییه‌كان دروست بووه بۆ ئه‌وه‌ى میلیشیاكان چه‌ك بكرێن و هه‌روه‌ها له حكوومه‌تى داهاتوویشدا به‌شدارییان پێ نه‌كرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه دووپاتى كردووه‌ته‌وه، به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا به عێراقییه‌كانیان راگه‌یاندووه، شوێنێك له عێراق بۆ میلیشیاكان نه‌ماوه و به پێچه‌وانه‌وه مانه‌وه‌یان لێكه‌وته‌ى كاره‌ساتبارى ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه زانیارییه‌كانى رۆیته‌رزى پشتڕاست كردووه‌ته‌وه كه دوێنێ گوتبووى، له‌وانه‌یه سزاكانى ئه‌مه‌ریكا داهاتى نه‌وتى عێراقیش بگرێته‌وه كه له بانكێكى نیویۆركه. راوێژكاره‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه كه لایه‌نه سیاسییه‌كانى عێراق، دركیان به‌وه كردووه كه پابه‌ندنه‌بوون به داواكارییه‌كانى تره‌مپ مه‌ترسیداره.