وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار راگەیەنرا

:: PM:01:27:25/01/2026 ‌
سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی ڕای گەیاند، ڕۆژی سێشەم دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق بەڕێوە دەچێت.

ئەمڕۆ یەكشەم 25ـی كانوونی دووەم، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی ڕای گەیاند، ڕۆژی سێشەم دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق بەڕێوە دەچێت.

ئەم كۆبوونەوەیە دوای زنجیرەیەك گفتوگۆی لایەنە سیاسییەكان دێت بۆ یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكایەتیی كۆمار كە بەپێی نەریتی سیاسی لە عێراقدا، بۆ پێكهاتەی كوردە. 

بڕیارە لەم دانیشتنەدا، ئەندامانی پەرلەمان لە نێوان كاندیدەكاندا یەكێكیان هەڵبژێرن بۆ ئەوەی بۆ چوار ساڵی داهاتوو، نوێنەرایەتی عێراق لە ئاستی سەرۆكایەتیی كۆماردا بكات.

ئێستە دوو ركابەری بەهێز هەیە لە نێوان فوئاد حوسێن و نزار ئامێدی كە هەردووكیان كوردن.



وشە - رامیار جەواد