فوئاد حوسێن: لەگەڵ یەكێتی نەگەیشتینە رێككەوتن

:: PM:01:54:25/01/2026 ‌
فوئاد حوسێن كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق رای گەیاند، هێشتا لەگەڵ یەكێتی نەگەیشتووینەتە ڕێككەوتن، بۆیە لە پەرلەمان یەكلا دەكرێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 25ـی كانوونی دووەم، فوئاد حوسێن كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، من كاندیدی پارتیم و لایەنەكانی تریش كاندیدی خۆیان هەیە، تا ئێستە هیچ ڕێككەوتنێك لە نێوان دوو لایەنە سەرەكییەكەی هەرێم نەكراوە لەوبارەیەوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، گفتوگۆ بۆ وەرگرتنی گیراوانی داعش لە سووریا هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ ئەوروپا لە گفتوگۆداین، بەو پێیەی لە نێوان گیراوەكاندا سەركردەی تیرۆریستی مەترسیدار هەیە.

باسی لەوەش كرد، دۆسیەی گیراوانی داعش، بابەتێكی گرنگە كە گرێدراوی دۆخی تەناهیی عێراقە بە گشتی.



وشە - رامیار جەواد