تەنیا لە خۆپێشاندانەكانی مانگی ڕٍابردوودا، لە ئێران زیاتر لە 150 كچی خوار تەمەن 18 ساڵ لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە گیراون و خراونەتە گرتووخانەوە.
خۆپێشاندانی مانگی رابردوو لە ئێران بەشێوەیەكی فراوان بەڕێوەچوو كە تێیدا هەموو توێژەكانی ئەو وڵاتە بەشدارییان كرد، بەڵام ئەمجارە دەسەڵاتدارانی ئێران زۆرترین كچ و ژنیان گرتووە و بەتایبەت ئەو كچانەی خوار تەمەنی 18 ساڵان بوون.
رێكخراوی مافی مرۆڤی هەرانا، بڵاوی كردەوە كە تەنیا لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا 150 كچ كە تەمەنیان خوار 18 ساڵە گیراون، ڕەوانەی بەشی سیاسیی گرتووخانەی "شیراز" كراون.
رێكخراوەكە وردەكارییەكەی بەمشێوەیە بڵاو كردووەتەوە كە زیاتر لە 150 كچ و ژن لە خۆپێشاندانەكانی گەلانی ئێران گیراون، بۆ بەشی گرتووخانەی سیاسیی "عادل ئابادی شیراز" گواستراونەتەوە كە زۆرینەیان خوێندكارن و لە تەمەنی خوار 18 ساڵییەوەن.
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە ژمارەیەكی زۆر لەو ژنە گیراوانە خراونەتە ژووری تاكەكەسی، ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە پێوەندییەكانی گرتووخانەكە پچڕاوە و لە چاوپێكەوتنی ماڵباتەكەیان بێبەش كراون.
رێكخراوەكە هێمای بۆ ئەوە كردووە كە سەرەڕای ئەوانە، كەمیی خۆراك وایكردووە یەك قاپ خواردن لە نێوان چوار كەسدا دابەش بكرێت.