بەشێكی زۆر لە هاوكارییە مرۆییەكان گەیشتە رۆژئاوای كوردستان كە لە ڕێی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە نێردراون، ئێستە كاروانەكە لە گوندەواری سنووری كۆبانێن.
لە گرتەیەكی ڤیدیۆی كە "وشە" لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە دەردەكەوێت كە ژمارەیەكی زۆر بارهەڵگر گەیشتوونەتە سنووری كۆبانێ و ژمارەیان زیاتر لە 24 بارهەڵگرە.
هەر ئەمڕۆیش دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆك بارزانی و بە پشتیوانیی خەڵكی كوردستان، پرۆسەی گەیاندنی كۆمەكەكانی راگەیاند، كە تا ئەمڕۆ 114 بارهەڵگر گەیشتوونەتە ناوچەكە و هەر بارهەڵگرێكیش 12 تۆن پێداویستیی تێدایە.