نووسەرێكی ئەمەریكا: بە گومانی مامەڵەی دارایی لەگەڵ توركیا تۆم باراك بانگێشتی كۆنگرێس دەكرێت

:: PM:02:12:28/01/2026 ‌
نووسەر و رۆژنامەنووسێكی ئەمەریكا، نهێنییەك ئاشكرا دەكات لەسەر كورد و باس لە لێكۆڵینەوە لە تۆم باراك دەكات كە سەرپێچیی كردووە.

ئەدی نووسەر و رۆژنامەنووس لە ئەمەریكا لە پۆستێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس دەڵێت، سەرنج لە پێوەندییەكانی ئەمەریكا و توركیا و دۆسیەی تۆم باراك بدەن.

دەشڵێت، ئاژانسە هەواڵگرییەكانی ئەمەریكا زانیارییان دەست كەوتووە كە ئاماژە بەوە دەكەن، تۆم باراك پێوەندیی نهێنیی لەگەڵ توركیا هەبووە، لە بەرژەوەندیی توركیا كاری كردووە لە بەرانبەر وەرگرتنی سوودی دارایی.

ئاماژەی بەوەش كردووە، لیژنەی هەواڵگری لە كۆنگرێسی ئەمەریكا لێكۆڵینەوەیەكی لەسەر ئەم بابەتە دەست پێ كردووە، لە ماوەی داهاتوو لە بەرنامەدایە كە تۆم باراك بانگ بكرێت بۆ ئەوەی لە بەردەم كۆنگرێسدا گوتەی وەربگیرێت.

دەشڵێت، گفتوگۆكانی كۆنگرێس لەبارەی ناوچەی ئارام بۆ كورد هەیە، گرووپێك لە سیناتۆرەكانی ئەمەریكا داوای دامەزراندنی ناوچەیەكی فەرمی و ئارام دەكەن بە مەبەستی پاراستنی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان، بۆیە  ئەم داواكارییە ئێستە یەكێكە لەو بابەتانەی كە بە چالاكانە لە ئەجێندای كۆنگرێسدا گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.





وشە - رامیار جەواد