چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ رێككه‌وتنى نێوان هه‌سه‌ده و حكوومه‌تى سووریا راده‌گه‌ینرێت و ئه‌مه‌یش ئاگربه‌ستى نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه درێژ ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 29ى كانوونى دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌ك له هه‌سه‌ده ئاشكراى كردووه، ئه‌گه‌ر هیچ گۆڕانكارییه‌ك روونه‌دات ئه‌وا ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنى نێوان هه‌سه‌ده و حكوومه‌تى دیمه‌شق ئاشكرا ده‌كرێـت.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه، ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ى له‌نێوان ئه‌م دوولایه‌نه ئه‌نجام دراوه ئه‌رێنی بووه و گه‌یشتوونه‌ته چاره‌سه‌رى مامناوه‌ند.
دووپاتى ئه‌وه‌یش ده‌كرێته‌وه رێككه‌وتن له‌سه‌ر ته‌واوى بڕگه‌كانى رێككه‌وتنى 18ى كانوونى دووه‌م كراوه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات جارێكى تر ئاگربه‌ست درێژ بكرێته‌وه و له نزیكترین كاتیش‌دا بڕگه‌كان جێبه‌جێ بكرێت.