ماڵپه‌ڕى درۆپ سایتى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى كردووه، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا وڵاتانى هاوپه‌یمانى له ناوچه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه به‌ره‌به‌یانى رۆژى یه‌كشه‌مى داهاتوو فه‌رمانى لێدانى ئێران ده‌دات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى كانوونى دووه‌م ماڵپه‌ڕى درۆپ سایت له چه‌ندان سه‌رچاوه‌ى باڵاى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى كردووه، تره‌مپ ئاگادارى هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكاى له ناوچه‌كه كردووه‌ته‌وه به‌ره‌به‌یانى یه‌كشه‌م فه‌رمانى هێرشكردنه سه‌ر ئێران ده‌دات.
به‌رپرسێكى پێشووى هه‌واڵگرى ئه‌مه‌ریكا كه وه‌ك راوێژكار له یه‌كێك له حكوومه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان كار ده‌كات گوتویه‌تى، "ئه‌و جاره بابه‌ته‌كه پێوه‌ندى به چه‌كى ئه‌تۆمى و پرۆگرامى مووشه‌كى نییه به‌ڵكو پێوه‌ندى به گۆڕینى ده‌سه‌ڵاتى ئێران هه‌یه".
پێشبینیشى كردووه ئه‌مجاره له پلانه‌كه‌دا هێرش بكرێته سه‌ر پێگه ئه‌تۆمى و مووشه‌كى و پێگه سه‌ربازییه‌كانى تر، هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى ئێرانیش په‌كده‌خرێت به تایبه‌تى فه‌رمانده‌يى و تواناى سوپاى پاسداران.
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى باسى له‌وه كردووه لێدانى زه‌برێكى سه‌ركه‌وتوو له سه‌ركردایه‌تى ئێران وا ده‌كات جارێكى تر ئێرانییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌مه‌یش به‌ره‌و كه‌وتنى ده‌سه‌ڵاتى ئێران ده‌چێت.