رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت دووپاتى ده‌كاته‌وه هه‌ڵوێستى دۆناڵد تره‌مپ له خولى دووه‌مى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى به‌رانبه‌ر عێراق، ته‌واو جیاوازه له‌و هه‌ڵوێسته‌ى كه له خولى یه‌كه‌م هه‌یبووه، ئه‌مجاره ته‌واو پێداگریى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ژموونى ئێران له عێراق نه‌مێنێ، بۆیه تره‌مپ ته‌نیا دژى كاندیدكردنى مالیكى نییه، به‌ڵكو به ته‌واوى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى ره‌ت ده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ شه‌موو 31ى كانوونى دووه‌م، راپۆرتێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا باس له‌وه كراوه، سیاسه‌تى ئه‌مجاره‌ى تره‌مپ به‌رانبه‌ر به عێراق ته‌واو جیاوازه، به به‌راورد به‌و هه‌ڵوێسته‌ى كه جۆرج ده‌بڵیو بۆش و ئۆباما و بایدن، ته‌نانه‌ت خودى خۆى كه له خولى یه‌كه‌مى سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى هه‌یبووه.
له 22 ساڵى رابردوودا سه‌رۆكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك واقیعێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ عێراق كردووه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه ئه‌مجاره تره‌مپ و ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه نابێت هه‌ژموونى ئێران له عێراق بمێنێ. بۆیه چاودێرانى سیاسى بۆ رۆژنامه‌كه قسه‌یان كردووه و دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، دژایه‌تیى تره‌مپ ته‌نیا بۆ كاندیدكردنى نوورى مالیكى نییه بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت، به‌ڵكو ته‌واو دژى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه‌یه.
رۆژنامه‌كه پێی وایه ئه‌مه‌ریكا كه هه‌ڕه‌شه له چینى ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق ده‌كات، مه‌به‌ستى چه‌ند كه‌سێك نییه، به‌ڵكو به‌رپرسانى ته‌واوى هه‌رسێ هێڵى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مى سیاسه‌تى عێراقه. به بڕواى رۆژنامه‌كه ئه‌مجاره له سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكا عێراق به‌شێكى دانه‌بڕاوه له ئێران وه‌ك یه‌ك دۆسیه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.