ماڵپه‌ڕى ئه‌كسیۆس ئاشكراى كردووه، خالید بن سه‌لمان وه‌زیرى به‌رگریى سعوودیه به به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاندووه، ئه‌و شێوازه مامه‌ڵه‌ى دۆناڵد تره‌مپ له دۆسیه‌ى ئێران ده‌یكات و ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى كه ده‌یكات و جێبه‌جێیان ناكات، ئێران به‌هێزتر ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 31ى كانوونى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى
ئه‌كسیۆس له چوار سه‌رچاوه‌ى فه‌رمى كه له كۆبوونه‌وه‌كه به‌شدارییان كردووه، ئاشكراى كردووه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى داخراو له واشنتن‌دا له نێوان خالید بن سه‌لمان و به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خالید بن سه‌لمان هۆشداریى داوه له‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ى ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تیى تره‌مپ، ئێران به‌هێز ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردووه، میر خالید بن سه‌لمان بۆچوونه‌كه‌ى له بۆچوونى فه‌رمى ده‌وڵه‌ت جیاوازه و باسى له‌وه كردووه، دواى چه‌ندان هه‌ڕه‌شه ئه‌گه‌ر تره‌مپ كرده‌ى سه‌ربازى جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وا ئێران ئه‌مه به "لاوازی" ده‌زانێت و پێگه‌كه‌ى خۆى به‌هێز ده‌كات و تواناى به‌رگریكردنى وڵاتانى ناوچه‌كه‌یش لاواز ده‌كات.
بۆیه وه‌زیرى به‌رگریى سعوودیه دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌كانى جێبه‌جێ بكات، ئه‌گه‌رنا به‌م شێوه‌یه ده‌سه‌ڵاتى ئێران هان ده‌دات خۆى به‌هێز بكات و سوود له ده‌رفه‌ته‌كان وه‌ربگرێت.