گۆڤارى زه ئه‌مه‌ریكان كۆنسێرڤاتیڤ، هۆشداریى به دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌مه‌ریكا ده‌دات له‌وه‌ى هه‌نگاو بۆ كوشتنى عه‌لى خامنه‌یى رابه‌رى كۆمارى ئیسلامى ئێران نه‌نێن، چونكه ئه‌گه‌رێكى به‌هێز هه‌یه رووداوى له‌م جۆره، ببێته هۆى ده‌ركه‌وتنى "جیهادى شیعه" له دنیادا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 31ى كانوونى دووه‌م، گۆڤارى زه ئه‌مه‌ریكان كۆنسێرڤاتیڤ "
The American Conservative" راپۆرتێكى شیكاریى بڵاو كردووه‌ته‌وه و به ناونیشانى "جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێته هۆى ده‌ركه‌وتنى جیهادى شیعه". له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات به‌رپرسانى شیعه له‌وانه نه‌عیم قاسم سكرتێرى گشتى حزبوڵاى لبنانى، هۆشدارییان له‌وه داوه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا عه‌لى خامنه‌یى بكرێته ئامانج.
گۆڤاره‌كه دوو نموونه ده‌هێنێته‌وه، یه‌كێك له‌وان ئه‌وه‌یه له سه‌ره‌تاى هه‌شتاكان گرووپێكى توندڕه‌وى شیعه، هێرشیان ده‌كرده سه‌ر بنكه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، دواتریش هه‌ر ئه‌و گرووپه حزبوڵای لبنانیان پێكهێنا. به ماناى ئه‌وه‌ی ئێسته‌یش شیعه‌كان كه به تێڕوانینی گۆڤاره‌كه زۆر له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو به‌هێزترن، ده‌توانن نیگه‌رانی بۆ ئه‌مه‌ریكا دروست بكه‌ن و زیان له ئه‌مه‌ریكا بده‌ن.
نموونه‌ى دووه‌م تیرۆرى سوننه مه‌زه‌وه‌كانه كه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له ساڵانى رابردوودا ده‌ركه‌وت و زیانیان به ئه‌مه‌ریكا و وڵاتان گه‌یاند. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستى تاكه‌كه‌سیش بێت، تیرۆریستان زیانیان گه‌یاندووه. ئێسته‌یش كه له بابه‌تى كوشتنى عه‌لى خامنه‌یى رێبه‌رى كۆمارى ئیسلامى هۆشداریى ده‌درێت، به‌گوته‌ى گۆڤاره‌كه، ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا به رژدى سه‌یرى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بكات.
چونكه خامنه‌یى بۆ ئه‌و شیعانه‌ى باوه‌ڕیان به "بیرۆكه‌ى ویلایه‌تى فه‌قیه" هه‌یه، كه‌سێكى پیرۆزه و له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر له هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بكوژرێت، ئه‌وا كاردانه‌وه‌یه‌كى توند هه‌بێت له وڵاتانى ناوچه‌كه و ته‌واوى دنیا. چونكه هاوشێوه‌ى سوننه توندڕه‌و و تیرۆریسته‌كان له نموونه‌ى داعش و قاعیده، ئه‌وانیش ده‌توانن توندڕه‌وى بكه‌ن.