بڕیاره ئه‌مڕۆ چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه كۆ ببێته‌وه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایان كردووه هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن، هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا سووره له‌سه‌ر خۆكاندیدكردنى بۆ سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌تى داهاتوو.
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌موو 31ى كانوونى دووه‌م، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه كۆ ببێته‌وه، ئامانجى كۆبوونه‌وه‌كه‌یش تاوتوێكردنى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ریكایه بۆ سه‌ر عێراق، چونكه سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ى كردووه پشت له عێراق ده‌كات ئه‌گه‌ر نوورى مالیكى ببێته سه‌رۆك وه‌زیران.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بیه‌یان راگه‌یاندووه، هه‌ندێك له لایه‌نه‌كانى شیعه بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌ن و هۆكاریش ئه‌وه‌یه مالیكى سووره له‌سه‌ر خۆكاندیدكردنى. شه‌وى رابردوو نوورى مالیكى و جۆشوا هاریس رێكخه‌رى كاروبارى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كۆبوونه‌وه، به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى
عه‌ره‌بیه، هاریس دووپاتى له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى تره‌مپ كردووه‌ته‌وه.
رۆژى سێشه‌مى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، "بیستوومه عێراقى مه‌زن خه‌ریكه هه‌ڵه‌یه‌كى كوشنده ده‌كات، جارێكى تر نوورى مالیكى ده‌كاته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران، له سه‌رده‌مى پێشووى مالیكی‌دا وڵات به‌ره‌و گێژاوى هه‌ژارى و ئاژاوه چوو، نابێت رێگه به دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌مه بدرێت، ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژێردرێت، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا هاوكارى بۆ عێراق راده‌گرێت".