نزار حه‌یده‌ر نووسه‌ر و چاودێرى سیاسى له ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى ده‌كات، له كۆبوونه‌وه‌ى دوێنێى جۆشوا هاریس و نوورى مالیكى، مالیكى به هاریس راگه‌یاندووه ده‌توانێ خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بكات، كه‌چى هاریس پێی گوتووه، "كاتت ته‌واو".
ئه‌مڕۆ شه‌موو 31ى كانوونى دووه‌م، نزار حه‌یده‌ر نووسه‌ر و سه‌رۆكى سه‌نته‌رى راگه‌یاندنى عێراق له واشنتن ئاشكراى ده‌كات، له كۆبوونه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو كه له به‌غدا له نێوان جۆشوا هاریس رێكخه‌رى كاروبارى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا و نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ڕێوه‌چووه. مالیكى ئاماده‌یى پێشان داوه كه ده‌توانێ خزمه‌تى ئه‌مه‌ریكا بكات و هه‌موو ئه‌و شتانه جێبه‌جێ بكات كه تره‌مپ ده‌یخوازێ، كه‌چى وه‌ڵامى هاریس ئه‌وه بووه "Your time is up " "كاتت ته‌واو".
دواتر مالیكى ئاماده‌یى پێشان داوه له كاندیدبوون بكشێته‌وه، به‌ڵام له میانه‌ى په‌رله‌مان نه‌بێت، ئه‌مه‌یش بۆ پاراستنى ئابڕووى خۆى، كه‌چى به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئه‌مه‌یشى قبووڵ نه‌كردووه و گوتویه‌تى، "كه‌ڵكى نییه".
دواتر له گفتوگۆى نێوانیان مالیكى به هاریسى راگه‌یاندووه، ئاماده‌یه هاوكاریى ئه‌مه‌ریكا بكات له ئاشكراكردنى تۆڕه‌كانى گه‌نده‌ڵى حزب و میلیشیاكان، له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا هیچ سزایه‌ك نه‌خاته سه‌ر خۆى و كه‌سوكارى. نزار حه‌یده‌ر ده‌ڵێ، "هێشتا مالیكى حه‌په‌ساوه، نامه‌ى ئه‌مه‌ریكیش بۆ چه‌ندان كه‌سایه‌تى هاتووه كه پێیان ده‌ڵێ ئاماده‌بن بۆ جێهێشتنى وڵات، یانیش مه‌رگى خۆتان".