مه‌حموود فالح سه‌ید په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانیى خه‌ده‌مات له په‌رله‌مانى عێراق راى گه‌یاند، ئه‌مڕۆ زۆربه‌ى په‌رله‌مانتاران له په‌رله‌مان بوون، كه‌چى نه‌چوونه ژووره‌وه، بۆیه ئه‌وان وه‌ك هاوپه‌یمانیى خه‌ده‌مات داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌كه‌ن . دووپاتیشى ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ى واژوو كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كى شوبات، بڕیار بوو دانیشتنى تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار به‌ڕێوه بچێت. كه‌چى به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونى په‌رله‌مانتاران دانیشتنه‌كه نه‌كرا. مه‌حموود فالح سه‌ید له
لێدوانێكدا ده‌ڵێ، "ته‌نیا 75 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ى دانیشتنه‌كه بوو، كه‌چى له ده‌ره‌وه 150 تا 200 په‌رله‌مانتار دانیشتبوون، ئه‌مه پابه‌ندنه‌بوونه به سوێندى ده‌ستوورى، بۆیه داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان ده‌كه‌ین".
روونیشى ده‌كاته‌وه، "سێیه‌كى ئه‌ندامانى په‌رله‌مان ده‌توانن په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، به‌ڕاستیش ئه‌م بۆچوونه هه‌یه و په‌رله‌مانتاران ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ى واژوو كرده‌وه، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا په‌رله‌مان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان پێشێلى ماوه‌ى ده‌ستوورى كراوه، چونكه ده‌بوو له 27ى مانگى رابردوو پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار ته‌واو بووایه، كه‌چى چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه تێپه‌ڕیوه.