سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراقى راگه‌یاندووه، شه‌وى رابردوو كاروانێكى گه‌وره‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سووریاوه هاتووه‌ته عێراق، بۆ ئه‌و جووڵه‌یه‌یش هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ عێراق هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كى شوبات، سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى راگه‌یاندووه، كاروانێكى گه‌وره‌ى سه‌ربازى به چه‌ند جارێك شه‌وى رابردوو روویان له عێراق كردووه، سه‌ره‌تا به‌ره‌و بنكه‌ى ته‌نف له نزیك سنوورى نێوان سووریا و ئوردن رۆیشتوون و دواتریش روویان له عێراق كردووه.
سه‌رچاوه‌كه روونى ده‌كاته‌وه، ئه‌و كاروانه سه‌ربازانه له سێ بنكه‌ى سه‌ربازى سووریاوه هاتوون. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌و هێزانه به هاوئاهه‌نگى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق هاتوون.
پێشتر ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه ئه‌و هێزانه له بنكه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌د و هه‌ریر له هه‌رێمى كوردستان جێگیر ده‌كرێن. كه‌چى سه‌رچاوه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه، هیچ هێزێكى تر له هه‌ریر و عه‌ین ئه‌سه‌د جێگیر ناكرێن، به‌ڵكو بۆ وڵاتى خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. واته كشانه‌وه‌ى هێزه نه‌ك دووباره جێگیركردنه‌وه‌ى هێز.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له ئه‌مه‌ریكاوه بڵاو ده‌كرێنه‌وه، ئه‌مه‌ریكا به نیازه ته‌واوى هێزه‌كانى له سووریا بكێشێته‌وه.