چه‌ند چاودێرێكى سیاسى دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه له لێدانى ئێران، به هیچ شێوه‌یه‌ك دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا سیناریۆى خستنى رژێمى سه‌دام حوسێن دووباره ناكاته‌وه، كه به گوته‌ى ئه‌وان "بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر ئه‌مه‌ریكاى خستنه ناو ئاژاوه‌یه‌كى گه‌وره‌وه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كى شوبات، ماڵپه‌ڕى
ئیره‌م نیوزى ئیماراتى له راپۆرتێكدا پرسیارى ئه‌وه ده‌كات، ئایا دۆناڵد تره‌مپ بۆ لێدانى ئێران سیناریۆى خستنى رژێمى سه‌دام حوسێن دووباره ده‌كاته‌وه؟ ئایا واشنتن له ئێران ده‌كه‌وێته ئاژاوه‌یه‌كى درێژخایه‌ن؟
چه‌ند چاودێرێكى سیاسى و ستراتیجى هه‌وڵیان داوه وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه بده‌نه‌وه و هه‌موویان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، تره‌مپ پلانى جۆرج ده‌بڵیو بۆش دووباره ناكاته‌وه، چونكه ئه‌وه‌ى جۆرج بۆش كردى "تێوهگلانێكى مێژوویى بوو بۆ واشنتن"، جیا له‌وه‌یش عێراقى سه‌دام حوسێن 23 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زۆر جیاوازه له بارودۆخى ئه‌مڕۆى ئێران.
به‌گوته‌ى چاودێرانى سیاسى ئه‌وكات به‌غدا دابڕاو بوو، له هه‌موو لایه‌كه‌وه ئابڵۆقه درابوو، به‌رده‌وام له ژێر بۆردمانى سه‌ربازى بوو، چه‌ندان ناوچه‌ى دژهفڕینى هه‌بوو، جیا له هه‌موو ئه‌مانه‌یش به جه‌نگى یه‌كه‌م و دووه‌مى كه‌نداو شه‌كه‌ت بووبوو.
كه‌چى ئێران رووبه‌ره‌كه‌ى دوو هێنده‌ى عێراقه و ژماره‌ى دانیشتووانى 90 ملیۆن كه‌سه و ژێرخانێكى به‌هێز و گه‌لێك كارتى گوشارى هه‌یه. هه‌روه‌ها سوپا و سوپاى پاسدارانى هه‌یه، جگه له هه‌موو ئه‌مانه‌ش قووڵاییه‌كى ستراتیجى له ناوچه‌كه هه‌یه له‌وانه له لبنان و عێراق و یه‌مه‌ن.
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌مانه‌یش ئه‌مه‌ریكا پاره‌یه‌كى زۆرى ده‌وێ، ئه‌گه‌ر سیناریۆى خستنى سه‌دام بۆ ئێران دووباره بكاته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى پێویستى به هاوپه‌یمان ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ره‌زامه‌ندى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى، كه ئه‌م دووانه تا ئێسته هیچ نیشانه‌یه‌كیان ده‌رنه‌كه‌وتووه.
بۆیه چاودێرانى سیاسى دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه له‌به‌ر ئه‌و هۆكارانه‌ى سه‌ره‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك دۆناڵد تره‌مپ ناتوانێ سیناریۆى خستنى رژێم دووباره بكاته‌وه. تا ئێسته هیچ ئاماژه‌یه‌كیش به‌دى نه‌كراوه كه تره‌مپ ئه‌و كاره بكات، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه تره‌مپ ده‌یه‌وێ چه‌ند زه‌برێكى كوشنده له دواى یه‌كتر بوه‌شێنێ. هاوشێوه‌ى ئه‌وه‌ى له حوزه‌یرانى رابردوو دژ به وێستگه ئهتۆمییهكانى ئێران به‌كارى هێنا. هه‌روه‌ها تره‌مپ به پێچه‌وانه‌ى سه‌رۆكه‌كانى تر بۆ ئێران باسى له گۆڕینى رژێم و چه‌سپاندنى دیموكراسى نه‌كردووه، كه ئه‌مه هه‌میشه پاساوێك بووه بۆ ئه‌و سه‌رۆكانه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه شه‌ڕیان له وڵاتان كردووه.
تره‌مپ چه‌ند هه‌نگاوێكى تر ده‌نێ له‌وانه به ئامانجگرتنى ژێرخانى ئێران، هاندانى كه‌مینه‌كان. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا چاودێران دوو خاڵى تر له‌به‌رچاو ده‌گرن كه گوایه له‌م دوو خاڵه‌دا تره‌مپ شه‌ڕێكى گه‌وره دژ به ئێران رابگه‌یه‌نێ، خاڵى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئێران راى بگه‌یه‌نێ چه‌كى ئه‌تۆمى هه‌یه و یانیش داڕووخانێكى گشتى له ناوه‌وه‌ى ئێران روو بدات.