جێگرى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران راى گه‌یاند، ئه‌و جووڵه سه‌ربازییه‌ى ئێسته ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌یكات، ته‌نیا "جه‌نگى ده‌روونییه و شایانى بایه‌خدان نییه".
له كاتێكدا
به‌رپرسانى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ریكا له نزیكترین كاتدا زه‌برى سه‌ربازى له ئێران ده‌دات، جووڵه‌ى سه‌ربازیى ئه‌مه‌ریكا كه‌وتووه‌ته ناوچه‌كه، كه‌چى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كى شوبات، ئه‌حمه‌د وه‌حیدى جێگرى فه‌رمانده گشتیى سوپاى پاسدارانى ئێران دووپاتى ده‌كاته‌وه، هیچ یه‌كێك له‌م بابه‌تانه شایانى بایه‌خدان نین.
وه‌حیدى ده‌ڵێ، "ئه‌مه جه‌نگى ده‌روونییه و شایانى بایه‌خدان نییه، چالاكییه‌كانى ئێران به‌و هه‌وڵانه كاریگه‌ر نابێت و به دوورى ده‌زانین دوژمنانمان هه‌وڵى شكستخواردووى رابردوویان دووباره بكه‌نه‌وه".
ئه‌م لێدوانه‌ى فه‌رمانده‌كه‌ى سوپاى پاسداران له كاتێكدایه، ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان هه‌ڕه‌شه‌ى له ئێران كردووه و هێزێكى زۆرى له ناوچه‌كه كۆ كردووه‌ته‌وه.
له حوزه‌یرانى رابردوو بۆ ماوه‌ى 12 رۆژ جه‌نگ له نێوان ئیسرائیل و ئێران هه‌ڵگیرسا، له‌و كاته‌دا ئه‌مه‌ریكایش هێرشى كرده سه‌ر وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانى ئێران.