محه‌مه‌د جه‌میل مه‌یاحى په‌رله‌مانتارى عێراق، هۆكارى دواخستنى دانیشتنى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، "هۆكاره‌كه ئه‌وه‌بوو هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه بۆ راسپاردنى سه‌رۆك وه‌زیران، بۆیه دانیشتنه‌كه دواخرا".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كى شوبات، محه‌مه‌د جه‌میل مه‌یاحى په‌رله‌مانتارى عێراق، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باس له دواخستنى دانیشتنى ئه‌مڕۆ ده‌كات كه تایبه‌ت بوو به هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و ده‌ڵێ، "دانیشتنه‌كه بۆیه نه‌كرا له حاڵه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار، گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ راسپاردنى سه‌رۆك وه‌زیران نه‌بوو".
به‌گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق، دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار دێته هه‌ڵبژاردن، كاندیدى سه‌رۆكایه‌تیى حكوومه‌ت راده‌سپێردێت بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌ت پێكبهێنێ.
به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنى سیاسى دواى 2003 له نێوان پێكهاته‌كانى عێراق، پۆستى سه‌رۆك كۆمار بۆ كورده، ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانتارانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه ركابه‌رى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانه له به‌ده‌ستهێنانى پۆسته‌كه، دووپاتیان كرده‌وه حزبه‌كه‌یان هۆكار نییه له دواخستنى دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌مان.
به‌ڵام به‌گوێره‌ى لێدوانه‌كه‌ى مه‌یاحى، هۆكاره‌كه نه‌بوونى گه‌ره‌نتییه بۆ كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران كه ئه‌و پۆسته بۆ پێكهاته‌ى شیعه‌یه و ئه‌وانیش نوورى مالیكییان كاندید كردووه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا مالیكى قبووڵ ناكات و داواى گۆڕینى ده‌كات.