به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئه‌مه‌ریكى دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، به‌م نزیكانه هێرشى ئاسمانى ناكرێته سه‌ر ئێران.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، یه‌كى شوبات، رۆژنامه‌ى وۆڵ ستریت جۆرناڵى ئه‌مه‌ریكى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه هیچ هێرشێكى ئاسمانى به‌م نزیكانه ناكرێته سه‌ر ئێران.
هەروەها ئاماژەیان داوە، هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر ئێران؛ پێویستى به به‌هێزكردنى به‌رگریى ئاسمانى هه‌یه. ئاشكرایشیان كردووه ئێسته وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا سیستمه‌كانى به‌رگریى ئاسمانى و دژه‌مووشه‌كى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جێگیر ده‌كات.
له چه‌ند رۆژى رابردوودا ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان جار هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى هێزى له دژى ئێران كردووه، به‌رپرسانى ئیسرائیلیش دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و هێرشه بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجام ده‌درێت.