عه‌لى عه‌لاوى، ئه‌ندامى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا راى گه‌یاند، ده‌وڵه‌تى یاسا هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ حزبی ته‌قه‌دوم هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه كه محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كات و له رۆژانى داهاتوویشدا كار بۆ دوورخستنه‌وه‌ى هه‌یبه‌ت حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، یه‌كى شوباتی 2026، عه‌لى عه‌لاوى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تیى ده‌كات له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى گوتى، "ده‌وڵه‌تى یاسا بڕیارى داوه هاوپه‌یمانێتى سیاسى له‌گه‌ڵ حزبى ته‌قه‌دوم هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، بۆیه قۆناغى داهاتوو هه‌ندێك پێشهاتى سیاسى گرنگ به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ".
له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى دووپاتى ده‌كاته‌وه، له رۆژانى داهاتوو كار بۆ دوورخستنه‌وه‌ى هه‌یبه‌ت حه‌لبووسى ده‌كرێت له پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌روه‌ها عه‌مار حه‌مدانیش له پۆستى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى به‌غدا، دوور ده‌خه‌نه‌وه كه ئه‌مانه سه‌ر به ته‌قه‌دومن.
ناڕه‌زایى ده‌وڵه‌تى یاسا له ته‌قه‌دوم به‌هۆى ئه‌وه‌یه، حه‌لبووسى كه سه‌رۆكى ته‌قه‌دومه بڕیارى داوە به‌شدارى له حكوومه‌ت نه‌كات ئه‌گه‌ر مالیكى سه‌رۆكایه‌تیى بكات.