لە هەڵبژاردنی 11ی تیرینی دووەمی 2025 هاوپەیمانیەتی ئیعمار و تەنمییەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پلەی یەكەمی بەدەست هێنا، بەپێی نووسراوێكی ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سوودانی سوێندی یاسایی وەك پەرلەمانتار نەخواردووە و خواستی ئەوەی هەیە لە پۆستەكەی وەك كاربەڕێكەر بمێنێتەوە.
بەپێی
نووسراوێكی ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە ئاراستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كراوە و تیایدا، داوای سوودانیان ئاراستە دەكەن كە پۆزشی بۆ سوێندخواردن وەك كاندیدی هاوپەیمانی ئیعمار و تەنمییە لەسەر پارێزگای بەغدا هێناوەتەوە، بەوەی دەیەوێ لە پۆستەكەی وەك سەرۆك وەزیران لە حكوومەتی كاربەڕێكەر بەردەوام بێت.
ئەمینداریەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران داوا لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەكات بەپێی دەقی یاسای ژمارە یەكی ساڵی 2023، سێیەم هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی ژمارە 12ی ساڵی ،2018 ناوی كاندیدی شوێنگرەوەی بۆ رەوانە بكەن.