شارەزایان: لابردنی ساڤایا پەیامێكە بۆ میلیشیاكان

:: PM:09:21:02/02/2026 ‌

دوێنێ لە میدیاكان هاتە راگەیاندن كە ئەمەریكا مارك ساڤایا نێردراوی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكای بۆ عێراق لابردووە و ئەركی ئەوی بە تۆم باراك نێردراوی ترەمپ بۆ سووریا و لبنان سپاردووە، شارەزایان پێیان وایە ئەو گۆڕانكارییە بەپەلە بوو، بەڵام هەنگاوێكی مانادار و پەیامێكی توندی واشنتنە، بەتایبەتی لەبارەی میلیشیاكان و ئێرانەوە.

موجاشیع تەمیمی توێژەری سیاسی پێی وایە دوورخستنەوەی ساڤایا لە پۆستی نێردراوی تایبەتی ئەمەریكا بۆ عێراق لەو كاتەدا، ناكرێ وەك رێوشوێنێكی سادە و ئاسایی خوێندنەوەی بۆ بكرێت، بەڵكو مانای سیاسی و ستراتیجی روونی هەیە، لە سایەی زیادبوونی پەرەسەندنی نێوان واشنتن و بەغدا.

روونی كردەوە، لابردنی ساڤایا هاوكاتە لەگەڵ هەوڵەكانی واشنتن بۆ نەهێشتنی دەسەڵاتی ئێران لە ناوچەكە و عێراق، هەوڵدان بۆ رێگرتن لە گەڕانەوەی نووری مالیكی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، ئەوەش لە چوارچێوەی سیاسەتەكانی ئەمەریكا بۆ نەهێشتنی كاریگەریی تاران لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی عێراق.

تەمیمی دووپاتی كردەوە، ئەو هەنگاوە بەرجەستەی گۆڕانی ئەمەریكا لە دانانی كەسێكی نائاسایی بۆ پۆستەكە، كە كارسازێكی بێ شارەزایی دیپلۆماسی دەكات، بە گەڕانەوە بۆ میكانیزمە سیاسی و دامەزراوەییە توندەكان لە رێگەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، بە مانای كۆشكی سپی هەڵسەنگاندنەوە بۆ ئامرازەكانی لە عێراق بە ئاراستەی كردنەئامانجی زیاتری دەسەڵاتی ئێران و گوشارە سیاسییەكان لە بری پشتبەستن بە نوێنەرایەتییەكی نەرم و دۆستانە دەكات.  

بۆیە تەمیمی پێی وایە ئەوەی رووی دا، واتە گۆڕینی ساڤایا، دەكرێ لە ناوخۆی عێراق وا خوێندنەوەی بۆ بكرێت كە پەیامێكی توندی ئەمەریكایە بۆ میلیشیاكانی پێوەندیدار بە ئێران، بواری خۆزدینەوەی هێزە سیاسییەكان و ناوخۆیی عێراقی بۆ داواكارییەكانی واشنتن كەم دەكاتەوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل