لە چوارچێوەی رێككەوتنە دووقۆڵییەكەی نێوان هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" و حكوومەتی دیمەشق، كەمێك لەمەوبەر هێزێكی وەزارەتی ناوخۆی سووریا چووە نێو قامشلۆ.
پەیامنێری "وشە" رای گەیاند، هێزەكەی وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە 15 ئۆتۆمبێلی سەربازی و 125 ئەندام پێكهاتووە، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئاسایشی ناوخۆی قامشلۆی سەر بە هەسەدە، چوونەتە نێو شارەكە.
لەوكاتەی هێزەكە چوونەتە ناو قامیشلۆ، شەڕڤانان ئاڵای كوردستانیان بەرزكردەوە و دروشمی بژی بەرخودانا ڕۆژئاوای كوردستانیان دەگوتەوە.
دوێنێ دووشەم، هەر لە چوارچێوەی ئەو رێككەوتنەی راگەیەنراوە، هێزەكانی ناوخۆی سووریا چوونە نێو هەردوو شاری حەسەكە و كۆبانێی رۆژئاوای كوردستان.