له عێراق گومان له تواناى تۆم باراك نێرده‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێت و دووپاتى ئه‌وه ده‌كرێته‌وه له ماوه‌ى رابردوودا له چوار بابه‌تى سه‌ره‌كى شكستى هێناوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م چوارى شوبات، ماڵپه‌ڕى ئاى نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، تۆم باراك كه راسپێدراوه نێرده‌ى دۆناڵد تره‌مپ بێت بۆ كاروبارى عێراق له دواى مارك ساڤایا. پێشتر له چه‌ندان پرۆسه‌ى تر شكستى هێناوه.
له‌وانه ستراتیجى باراك له سووریا و لبنان هیچ پێشكه‌وتنێكى روونى نه‌بووه، له دۆسیه‌ى چه‌ككردنى حزبوڵاى لبنانى شكستى هێناوه. پشتى له هێزه‌كانى هه‌سه‌ده كرد، زیاتر پشت به گوتارى راگه‌یاندنى چڕ به‌ستووه نه‌وه‌ك كارى مه‌یدانى.
تۆم باراك باڵوێزى ئه‌مه‌ریكایه له توركیا پێشتر چه‌ندان ئه‌ركى تر‌ى پێدراوه له‌وانه نوێنه‌رى ئه‌مه‌ریكا بووه بۆ دۆسیه‌ى سووریا و لبنان و ئێسته‌یش دۆسیه‌ى عێراقى پێ دراوه.