ئاکسیۆس: کۆبوونەوەکەی ئەمەریکا و ئێران هەڵوەشایەوە

:: PM:08:39:04/02/2026 ‌
ماڵپەڕی ئاکسیۆسی ئەمەریکی ئاشکرای کرد، ئەو کۆبوونەوەیەی بڕیار بوو ڕۆژی هەینی لە نێوان بەرپرسانی ئەمەریکا و ئێران بەڕێوە بچێت، هەڵوەشێنراوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم چواری شوباتی 2026، ماڵپەڕی "ئاکسیۆس" بڵاوی کردەوە، گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا کە بڕیار بوو ڕۆژی هەینیی داهاتوو لە تورکیا یان عومان ئەنجام بدرێن، هەڵوەشێنراونەتەوە.

ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت کە مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕای گەیاندبوو، ئامادەن ڕۆژی هەینی کۆ ببنەوە، بەڵام مەرجی ئەوەیان هەبوو کە دەبێت گفتوگۆکان مووشەکە بالیستییەکانیش بگرێتەوە.



وشە - پۆڵا مەحموود