وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێکی ئاراستەی واشنتن کرد و وەبیری هێنانەوە کە ئەو ئامۆژگارییەی بنیامین نەتەنیاهۆ لە ساڵی 2002 بۆ ڕووخاندنی سەدام حوسێن کردی، بووە هۆی کارەسات و زیانی گەورە بە ئەمەریکا.
ئەمڕۆ چوارشەم چواری شوباتی 2026، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، بەشێکی لە وتارێکی کۆنی نەتەنیاهۆ لە ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" بڵاو کردەوە و وەک "ئامۆژگارییەکی شووم" ناوی برد.
عێراقچی نووسیویەتی، ئەو پێشنیارەی ئەو کاتە بە حەکیمانە وەسف دەکرا، بووە هۆی زیانێکی زەبەلاح بۆ واشنتن. هەروەها پرسیاری کردووە، ئایا بەڕاستی دەتوانن درک بە قەبارەی ئەو تێچووە بکەن کە ئەمەریکا لە ئەنجامی پەیڕەوکردنی ئەم ئامۆژگارییە خراپە، باجەکەی دا؟
وەزیری دەرەوەی ئێران بە تۆنێکی توند ڕەخنەی گرتووە و دەڵێت، ئایا دەتوانن خەیاڵی قەبارەی ئەو زیانە بکەن کە بە ئەمەریکا گەیشت؟.
ئەم لێدوانەی عێراقچی وەک هۆشدارییەکە بۆ ئەوەی سیناریۆی عێراق دژی ئێران دووبارە نەبێتەوە، هاوکات دووپاتی کردەوە کە تاران بە وردی چاودێریی دۆخەکە دەکات و هەر هەوڵێک بۆ دووبارەکردنەوەی ئەو سیناریۆیە، وەڵامی توندی دەبێت.