رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئاشكراى ده‌كات، شاندى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌یه‌ك سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كردووه، كه‌چى رووبه‌ڕووى دوو ته‌نگژه بووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌شڵێ، "كورد یه‌ك هه‌ڵوێستى هه‌بووه ئه‌ویش ئه‌وه بووه "پێویسته سه‌ره‌تا ناوى سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلا بكرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجى شوبات، رۆژنامه‌ى
شه‌رق ئه‌وسه‌ت له‌سه‌ر ته‌نگژه‌ى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق راپۆرتێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه، تێیدا چه‌ندان سه‌رچاوه‌ى سیاسى له عێراق قسه‌یان كردووه. رۆژنامه‌كه ئاشكراى كردووه به‌ر له راگه‌یاندنى ناوى نوورى مالیكى وه‌ك كاندید بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى شیعه زانیویه‌تى مالیكى له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ره‌ت ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه كردووه به‌ره‌به‌ره ئاستى پشتیوانى بۆ مالیكى داده‌به‌زێت و مالیكى كێشه‌كانى ناو چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى قووڵتر كردووه‌ته‌وه. له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه ده‌كات، مالیكى پاشه‌كشه له پۆسته‌كه ده‌كات، به‌ڵام ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه رێگرى له كاندیدبوونى محه‌مه‌د شیاع سوودانى بكات.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستى كورد له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، شاندێكى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه بۆ چاره‌سه‌رى ته‌نگژه‌ى پۆستى سه‌رۆك كۆمار، كه‌چى ته‌نگژه‌یه‌كى تریان رووبه‌ڕوو كراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه بووه هه‌ڵوێستى هه‌ولێر و سلێمانى یه‌ك بووه و دووپاتى ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، "پێویسته سه‌ره‌تا ناوى سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلا بكرێته‌وه".