فوئاد حوسێن: ناسه‌قامگیرى سووریا كاریگه‌رى له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت
جان نوێل بارۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا له‌گه‌ڵ د. فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له به‌غدا كۆبووه‌وه و دواتر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا دووپاتى كرده‌وه سه‌قامگیرى عێراق بۆ فڕه‌نسا گرنگه و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش گوتى، "ناسه‌قامگیرى سووریا كاریگه‌رى له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجى شوبات جان نوێل بارۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا له گه‌شته‌كه‌ى بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ د.فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق كۆبووه‌وه. له
كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق گوتى، "دوورخستنه‌وه ناوچه‌كه له ئاگرى جه‌نگ ئه‌ركى هه‌موو وڵاتان و عێراقیشه. عێراق پێشوازى له دانوستاندنى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات كه بڕیاره سبه‌ى له عومان به‌ڕێوه بچێت".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى فوئاد حوسێن گوتى، "هاوئاهه‌نگى ته‌ناهى و سه‌ربازی و هه‌واڵگریمان له‌گه‌ڵ فڕه‌نسا هه‌یه و وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى تالیسى فڕه‌نسى كردووه بۆ كڕینى رادارى سه‌ربازى" له‌سه‌ر دۆخى سووریایش گوتى ، "ناسه‌قامگیرى سووریا كاریگه‌رى بۆ سه‌ر عێراق ده‌بێت بۆیه پشتیوانى رێككه‌وتنى نێوان هه‌سه‌ده و دیمه‌یشق ده‌كه‌ین".
دواتر جان نوێل بارۆ له كۆنگره‌كه گوتى، "سه‌قامگیرى عێراق گرنكه و ئه‌و وڵاته تازه ئاسایى ده‌بێته‌وه، عێراق رۆڵێكى گه‌وره‌ى هه‌بووه له وه‌رگرتنى گیراوه‌كانى داعش، ئێمه پشتیوانى ئه‌و هه‌ڵوێسته ده‌كه‌ین".