جان نوێل بارۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه له به‌یرووت به‌ڕێوه‌چوو له‌باره‌ى ئێرانه‌وه گوتى، "ئێران هێز ناسه‌قامگیرییه له ناوچه‌كه و ده‌بێت ئه‌مه كۆتایى بێت".
دواى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ دیمه‌شق و به‌غدا و هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ هه‌ینى شه‌شى شوبات جان نوێل بارۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا له هه‌ولێره‌وه به‌ره‌و به‌یرووت به‌ڕێ كه‌وت.
له به‌یرووت له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى لبنان كۆبووه‌وه و دواتر به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند، "ئێران هێزی ناسه‌قامگیرییه له‌ناوچه‌كه و ده‌بێت ئه‌مه كۆتایى بێت"
سه‌باره‌ت به لبنانیش گوتى، "له پشتیوانى لبنان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌ركى خۆى به‌رده‌وام بێت له چه‌ككردنى حزبوڵا".