ماڵپه‌ڕى ئه‌كسیۆسى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى ده‌كات له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌سقه‌ت جارید كۆشنه‌ر راوێژكار و زاواى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و ستیڤ ویتكۆف رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ عه‌باس عێراقچى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران كۆبوونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى شه‌شى شوبات له مه‌سقه‌ت پایته‌ختى عومان دانوستاندنى ناڕاسته‌وخۆى ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌ڕێوه‌چوو بێ ئه‌وه‌ى هیچ پێشكه‌وتنێك له گفتوگۆكه به‌دى بكرێت. به‌ڵام دووپاتى ئه‌وه كراوه‌ته‌وه گفتوگۆكان له چه‌ند رۆژى داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌م ئێواره‌یه ماڵپه‌ڕى
ئه‌كسیۆسى ئه‌مه‌ریكى ئاشكراى كردووه، عه‌باس عێراقچى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران و سه‌رۆكى شاندى ئێران، له‌گه‌ڵ ویتكۆف و جارید كۆشنه‌ر رووبه‌ڕوو كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام باسى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌كراوه.
ئه‌م دیداره راسته‌وخۆیه‌ش به هه‌نگاوێكى نوێ داده‌نرێت له كه‌ناڵى پێوه‌ندى دیپلۆماسى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران.