رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ناوى ئه‌و لایه‌نه شیعانه ئاشكرا ده‌كات، كه له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیدان و نایانه‌وێ نوورى مالیكى بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت كاندید بكرێن. رۆژنامه‌كه ده‌شڵێ، "چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى له‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى سه‌خته یان یه‌كگرتوویى خۆى، یانیش مالیكى".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى شه‌شى شوبات، رۆژنامه‌ى
عه‌ره‌بى جه‌دید ئاشكراى ده‌كات چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى كه‌وتووه‌ته به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى سه‌خت، یان یه‌كگرتوویى خۆى ده‌پارێزێ یانیش كاندیدكردنى مالیكى. چونكه به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه 12 لایه‌نى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى دابه‌ش ده‌بن، شه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن له‌سه‌ر كاندیدبوونى نوورى مالیكى به‌رده‌وام بن، شه‌شیش پێیانوایه كاندیدبوونى مالیكى لێكه‌وته‌ى خراپى ده‌بێت.
ئه‌و شه‌ش لایه‌نه‌ى له‌گه‌ڵ كاندیدبوونى مالیكین ئه‌مانه‌ن: ده‌وڵه‌تى یاسا، ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى، هاوپه‌یمانى ئه‌ساس، هاوپه‌یمانى ته‌سمیم، سه‌ید شوهه‌دا. ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ كاندیدبوونى مالیكى نین ئه‌مانه‌ن: ره‌وتى حیكمه، سادقوون، خه‌ده‌مات، نه‌سر. دوو لایه‌نیش ده‌یانه‌وێ خۆیان وه‌ك بێلایه‌ن نیشان بده‌ن، ئه‌وانیش هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى سوودانى و هاوپه‌یمانى ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دییه.
پێشتر چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى زۆربه‌ى بڕیاره‌كانى به ته‌وافووق داوه، نه‌وه‌ك زۆرینه، كه‌چى ئه‌مجاره ناتوانێ بۆچوونى دوو له سێى لایه‌نه‌كان یه‌ك بخات، بۆیه ده‌كه‌وێته به‌رده‌م دووڕیانێكى سه‌خت.
له راپۆرته‌كه دووپاتى ئه‌وه‌یش كراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ى دژ به مالیكین به هۆى كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كه‌ى نییه، به‌ڵكو له لێكه‌وته‌كانى ده‌ترسن، چونكه ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر زارى سه‌رۆكه‌كه‌ى راشكاوانه راى گه‌یاندووه، نایه‌وێ مالیكى ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.