ئاگرێكى گه‌وره له تاران كه‌وته‌وه و رێكخراوى ئاگركوژێنه‌وه‌ى ئێرانیش ده‌ڵێ، "ئاگره‌كه له كارگه‌یه‌كى دارتاشییه و زیانى نه‌بووه".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى شه‌شى شوبات ئاگرێكى گه‌وره له ناوه‌ڕاستى تاران به‌رزبووه‌وه و رووداوه‌كه له شه‌قامى قودسى بووه.
جه‌لال مه‌له‌كى
گوته‌بێژى ئاگركوژێنه‌وه‌ى تاران لێدوانى داوه و ده‌ڵێ، "رووداوه‌كه له به‌شى خاشاكى كارگه‌یه‌كى دارتاشى بووه، هیچ كه‌سێك زیانى به‌رنه‌كه‌وتووه، تیمه‌كانى ئاگركوژینه‌وه به زووترین كات كۆنتڕۆڵیان كردووه".
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئاگرێكى تر‌ى گه‌وره له باڵه‌خانه‌یه‌كى به‌نده‌ر عه‌باس به‌رزبووه‌وه. ئه‌و كات باس له‌وه كرا به‌رپرسێكى گه‌وره‌ى سوپاى پاسداران كراوه‌ته‌وه ئامانج، به‌ڵام ئێران ره‌تى كرده‌وه.
دواى هێرشه‌كانى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران له حوزه‌یرانى ساڵى رابردوودا، گومان له هه‌ر ئاگرێك یان ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت كه له ئێران رووده‌دات.